نەوا-
رێكخراوی هەماهەنگی كاروباری مرۆیی لە نەتەوە یەكگرتوەكان ئاشكرایكردوە: لەساڵی رابردودا 350 كارمەندی فریاگوزاری مرۆیی كوژراون كە 186 كارمەندیان لە غەزەو 71 كەسیان لە سودان بون و ئەوانەی دیكەش لە وڵاتانی تربون.
بەپێی ئاماری رێكخراوەكە، لەسەرەتای ساڵی 2026ـەوە تا مانگی 8ی ئەمساڵ 82 كارمەندی فریاگوزاری مرۆیی لە سەرانسەری جیهاندا كوژراون و 97 ی دیكەش برینداربون و 39ی دیكەش رفێنراون، هەروەها لەماوەی تەنها سێ ساڵیشدا زیاتر لە یەك هەزار كارمەندی فریاگوزاری مرۆیی كوژراون.
رێكخراوی هەماهەنگی كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: بەتەنها ئیدانەكردن بەس نییە، بەڵكو دەبێت دەوڵەتەكان پابەندی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان بن و هەمو ئامرازە بەردەستەكان بۆ پاراستنی خەڵكی مەدەنی و كارمەندانی فریاگوزاری بەكاربهێنن، هەروەها ئەوانەشی پێشێلی رێساكان دەكەن دەبێت روبەڕوی یاسا بكرێنەوە.