نه‌وا
به‌رپرسێكی ئاماری هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، خه‌ریكه هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕه‌وشی پێش قه‌یرانی دارایی و ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری به‌ره‌و كه‌مبوون ده‌چن.
مه‌حموود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاماری سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه: "دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش و باشبوونی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووه و ئێستا ڕه‌وشه‌كه زۆر به‌ره‌وپێشچوونی باشی به خۆیه‌وه بینیوه، چونكه له ساڵی 2016 ڕێژه‌ی هه‌ژار گه‌یشتبووه 14% و ڕێژه‌ی بێكاری 16%، به‌ڵام له ساڵی 2018 به‌دواوه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاماری سلێمانی ده‌شڵێت: "ئه‌مساڵ گه‌شه‌ی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان په‌یدا بووه، به‌تایبه‌تی دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوی زۆر باش نراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئابووری به‌ره‌و باشتر بچێت و ڕاسته هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته پێش قه‌یران، به‌ڵام خه‌ریكه نزیك ده‌بینه‌وه له‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری به‌ره‌و ئاستێكی زۆر نزم به‌رین."
به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، مه‌حموود عوسمان وتی: "ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان، له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا قه‌ت به‌راورد ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای بودجه‌یه‌كی كه‌م، زۆرترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان كراوه، كه‌چی هاووڵاتییانی عێراق به داهاتێكی زۆر و ئه‌و هه‌موو قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌شه‌وه ھێشتا به ده‌ست نه‌بوونی كه‌مترین خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌ناڵێنن."