ئێران و ئەمریكا بە ناڕاستەوخۆ دانوستانی تەكنیكی دەكەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
میدیاكانی جیهان باسیان لەوەكردوە، دانوستانی تەكنیكی ناڕاستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئەمریكا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت و دانوستانەكان بەنێوەندگیری پاكستان و قەتەرە بۆ جێبەجێكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی ئەم دواییەی نێوان ئەو دو وڵاتە.
ئاماژەشكراوە، ستیڤ ویتكۆڤ و جەرێد كوشنەر دانوستانكاری باڵای ئەمریكا لەڕۆژانی رابردودا بەمەبەستی وتوێژ لەگەڵ نێوەندگیرانی قەتەر گەیشتونەتە ئەو وڵاتەو لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆك وەزیرانی قەتەر كۆبونەتەوە، دیپلۆماتكارێكیش وتویەتی ئەو دو بەرپرسە باڵایەی ئەمریكا بەشداری دانوستانە تەكنیكییەكان ناكەن.
ئەوەش راگەیەنراوە، پێشتر كاربەدەستانی ئێران دانوستانە تەكنیكییەكانیان پشتڕاست كردبوەوەو رایانگەیاندبو لە رۆژانی داهاتودا هیچ دیدارێكی راستەوخۆیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group