نەوا-
محەمەد سەمعان پارێزگاری كەركوك و ئیبراهیم كاڵن سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا لە پارێزگای كەركوك كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا كاڵن جەختی لەسەر خواستی حكومەتی توركیا كردوەتەوە بۆ پشتیوانیكردنی عیراق و حكومەتەكەی هەروەها پاڵپشتی بۆ هەوڵەكانی حكومەتی خۆجێی كەركوك كردوە ئاماژەی بەوەداوە كە هانی شارەوانییەكانی توركیا دەدەن بۆ هاوكاریكردنی كەركوك هەروەها هانی كۆمپانیاكانیشیان دەدەن بۆ كاركردن لە پارێزگاكە بەجۆرێك كە خزمەت بە حكومەتی خۆجێی بكات و سودی بۆ هەمو پێكهاتەكان هەبێت.
لایخۆشیەوە محەمەد سەمعان جەختی لەخواستی ئیدارەی كەركوك كردوەتەوە بۆ بەردەوامیدان بە هاوبەشی و سەرخستنی هەوڵەكانی كاری هاوبەش بۆ خزمەتكردنی سەرجەم دانیشتوانی كەركوك و ئاماژەیداوە كە توركیای دراوسێ هەمیشە لەگەڵ عیراق و گەلەكەیدا بوەو پشتیوانی كردون.