نەوا-
مستەفا عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا دەكەن كاری بەپەلە بكرێت بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان تا ببێتە پەرلەمانێكی تۆكمە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان، هەروەها پشتیوانی دەستپێشخەری ئەمینداری گشتییانن و لە چەند رۆژی داهاتودا كۆبونەوەی فراوانی حزبەكانی ناو پەرلەمان ئەنجامدەدەن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی وتیشی: پشتیوانی ئەو هەڵمەتە دژە گەندەڵییە دەكەن كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەستپێكراوەو هیوادارن بەردەوام بێت و بگاتە ئەنجام و هەمو عیراق بگرێتەوە، فراكسیۆنەكەیان لە كارەكانیان نەوەستاون و چەندین دۆسییەی گەندەڵیان داوەتە دەستەی دەستپاكی و لەسەر سێ دۆسیەش لە دادگا سكاڵایانكردوە.