نه‌وا
بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له عیراق ده‌ستپێبكات.
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناوه، ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له عیراق دواكه‌وت و تا ئێستا ده‌ستیپێنه‌كردووه و زیاتر له مانگێك دواكه‌وتووه، به‌ڵام نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، له كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، دۆخی ته‌ندروستی و بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا تاوتوێكرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌كه‌ی كازمی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه رۆژی 29ـی ئه‌م مانگه ده‌ست به پرۆسه‌ی خوێندن بكرێت، مه‌رجی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن ئه‌وه‌یه، كه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پلانی خۆیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده‌بكه‌ن، بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا، دواتر له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیژنه‌كه پێشكه‌شی بكه‌ن.