كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ناوه‌رۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى ماتیۆ تۆله‌ر بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

25/02/2021 جیهان

نه‌وا
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكراى كرد، سه‌ردانه‌كه‌ى باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى پشتیوانیكردنى حكومه‌تی هه‌رێم و ئازادی ڕاگه‌یاندن بوه‌.
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری كرد، و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ كۆبووه‌وه‌.
رونیشیكرده‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا ماتیۆ تۆله‌ر پشتیوانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاى بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق دوابه‌دوای هێرشه‌ موشه‌كیه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر راگه‌یاند، و باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ هه‌رێمییه‌كان و پشتیوانی بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ و شكۆمه‌ندانه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان كرد.
 له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ گرنگی ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی راگه‌یاندن، ووتى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ و دڵنیایدا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به‌هێز له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی بایدن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، كه‌ یه‌كگرتویی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی باشترین رێگه‌یه‌ بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری و دابینكردنی ئاسایش و ژینگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ وه‌به‌رهێنان.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group