كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ به‌ بێ لێبڕین ئاشكرا ده‌كرێت

03/04/2021

نه‌وا
وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیه‌نێت، ئه‌گه‌ر به‌و پاره‌یه‌ له‌ به‌غداوه‌ بڕیاره‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت و به‌ داهاتی نانه‌وتی ناوخۆوه‌ ئاستی داهاتی مانگانه‌ی هه‌رێم بگاته‌ 895 ملیار دینار، به‌ بێ لێبڕین موچه‌ دابه‌شده‌كرێت. 
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگەیاند، "چاوەڕێین حکومەتی عێراقین بزانن چەندێک بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت، ئەم مانگە وەکو تاقیکردنەوە وایە.. ئەگەر بە داهاتی نانەوتییەوە کە 50٪ـی لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە، داهات گەیشتە 895 ملیار دینار، ئەوا 100٪ مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت."
وتیشی، "رەنگە پێویست بکات شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان بچن بۆ بەغدا بۆ ئەوەی رێکارەکانی چۆنییەتی جێبەجێکردنی یاساکە دابڕێژنەوە."
بەبڕوای سەمیر هەورامی بۆ ساڵی 2022ـیش هەمان یاسای بودجەی 2021 جێبەجێبکرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی لە مانگی تشرینی یەکەم هەڵبژاردن دەکرێت، ناتواندرێت یاسای بودجە ئامادە بکرێت."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group