نەوا-
بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، بەپاڵپشتی و واژۆی 88 پەرلەمانتار، پێنج داواكاریی گرنگیان لە نوسراوێكی فەرمیدا ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە بەمەبەستی ئەوەی لە یاسای بودجەی ساڵی 2027دا جێگیر بكرێن.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نوسراوەكەی ئاڕاستەی لیژنەی دارایی كردوە بۆ ئەوەی لیژنەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێش ناردنی رەشنوسی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان ئەم داواكارییانە لە رەشنوسەكەدا جێگیر بكات وەك دامەزراندن و تەرخانكردنی پلەی وەزیفی بۆ سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی بەشەكان لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2017 تا 2025، هەروەها دامەزراندن و دانانی میلاكی هەمیشەیی بۆ خۆبەخشی كەرتی تەندروستی و جێگریكردنی فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی كوردستان چونكە ئەم فەرمانبەرە گرێبەستانە ئەوانەن كە لە ئێستادا موچەكانیان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە دابین دەكرێت.