هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستكردنی شەقامێكی سەرەكی ئاگادار دەكاتەوە

13/06/2021

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ شەقامێكی سەرەكی شاری سلێمانی بەربەست دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا شۆفێران لە بەربەستكردنی شەقامێكی سەرەكی ئاگادار دەكاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، رۆژی دوو شەممە (14/6/2021) شەقامی سەرەكی (سلێمانی – هوانە) لەپردی وڵوبەوە تاوەكو بەردەم بنكەی ئاسایشی شێخ عەباس ئاڕاستەی دەرچوون لەسەنتەری شار، بەشێوەیەكی كاتی بەربەست دەكرێت لە كاتژمێر (9)ی بەیانی.
ئاشكراشكرد، هۆكاری بەربەستكردنەكە، بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكەیە و لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group