كودەتای سەربازی بەسەر كودەتاچییەكدا كرا

01/10/2022 جیهان
نەوا-
سوپای بۆركینا فاسۆ كودەتای سەربازییان بەسەر پاوڵ هێنری سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازی وڵاتەكەیان راگەیاند، كە بەهەمان شێوە پێشتر بە كودەتای سەربازی دەسەڵاتی گرتبووە دەست.
رۆژی هەینی ئەفسەرانی سوپای بۆركینا فاسۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویان كردەوە، كۆلۆنێڵ "پاوڵ هێنری"یان لە دەسەڵات دابردووە، كە ناوبراو پێشتر بە كودەتایەكی سەربازی دەسەڵاتی وەرگرتبوو.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە، سنورە ئاسمانی و وشكانییەكانی ئەو وڵاتە داخراون و دەستوری وڵات هەڵپەسێردراوە و حكومەت هەڵوەشێنراوەتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كە پێشتر پاوڵ هێنری كە ئەفسەرێكی سوپای بۆركینا فاسۆ بوو، لە مانگی كانونی یەكەمی ئەمساڵ كودەتای سەربازی ئەنجامدا و دەسەڵاتی وڵاتەكەی گۆڕی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group