نرخی دۆلار لە بازارەكانی هەولێرو بەغدا دابەزییەوە

04/02/2023

نەوا-
ئەمڕۆ شەممە 4-2 نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی دوای داخستنی بازاڕی سەرەكی بۆرسەی بەغداو هەولێر دابەزی.
لە بۆرسەی ناوەندی ئەلكیفاحی بەغدا 100 دۆلار بەرامبەر بوە بە 162 هەزارو 700 دیناری عیراقی لەكاتی داخستندا، ئەمەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی رۆژی شەممە نرخی دۆلاری ئەمریكی 163 هەزار دینار بوەو نرخی كڕین و فرۆشتن لە دوكانەكانی ئاڵوگۆڕدا لەبازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا سەقامگیر بوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتوەتە 164 هەزار دیناری عیراقی و كڕینیش 162 هەزار دینار بوە، لەئێستادا نرخی 100 دۆلار بە كڕین بەرامبەرە بە 163 هەزار دیناری عیراقی و لە گۆرانكاریدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group