بەشار ئەسەد سەردانی ئیماراتی كرد

19/03/2023 جیهان

نەوا-
بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا سەردانی ئیماراتی كردو لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نهیان سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبۆوە.
ئاژانسەكانی سوریا بڵاویانكردۆتەوە، بەشار ئەسەد بە سەردانێكی فەرمی سەردانی ئەو وڵاتەی كردوەو لەلایەن ئال نهیانەوە پێشوازی لێكراوە، لەكۆبونەوەیەكیشدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پشتیوانیەكانی ئیمارات بۆ سوریاو گەلەكەی دوپاتكراوەتەوە، گفتوگۆكانیش لەچوارچێوەی دابینكردنی ئەو سەقامگیریەدا بون كە بۆ سوریاو ناوچەكە دابینی بكات.
هەر بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی سوریا، ئەم سەردانەی ئەسەد دوای ساڵێك دێت لەسەردانێكی هاوشێوەی بۆ ئیمارات كە رۆژی 19-3-2022 سەردانی ئیماراتی كرد كە یەكەمین سەردانی بو بۆ وڵاتە عەرەبیەكان لەدوای هەڵگیرسانی شەڕو پێكادانەكان لەساڵی 2011 وە لە وڵاتەكەیداو سڕكردنی ئەندامێتی سوریا لە كۆمكاری عەرەبی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group