كەشناسی عێراق: پێشبینی دەكەین شەپۆلی خۆڵبارین ئەمرۆ كۆتای بێت

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ كە چەند رۆژێكە ناوچەكەی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ كۆتایی دێت و دۆخەكە بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە.
سادق عەتییە بەرپرسی بەشی پێشبینییەكان لە دەستەی كەشناسی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ راگەیاندنەكان رایگەیاند: لە هەندێك ناوچە هەوری باراناوی و شەپۆلی تۆز و خۆڵ تا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ كاریگەرییەكەیان كۆتایی بێت و دۆخی كەشوهەوا بە شێوەیەكی تەواو ئاسایی بێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ كاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین بەهۆی چالاكی با-ـەوە بەردەوام دەبێت، بەڵام كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت و ناڕەحەتی بۆ هاووڵاتیان دروست ناكات.
هەروەها سادق عەتییە باسی لەوەشكرد، لەگەڵ كۆتایی هاتنی شەپۆلی خۆڵبارین، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە و دۆخی كەشوهەوا بۆ ماوەیەكی باش جێگیر دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group