نەوا-
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم، بەهۆی جێبەجێكردنی پرۆژەی روناكییەوە زیاتر لە یەك هەزار مۆلیدە كوژێنراونەتەوە.
بەپێی راپۆرتێك كە لەسەر پرۆژەی روناكی بڵاوكراوەتەوە تیایدا رایگەیەنراوە، یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی پڕۆژەی روناكی بریتییە لە كوژاندنەوەی مۆلیدەی گەڕەكەكان كە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی 7 هەزار مۆلیدە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و پێشتر هۆكارێكی سەرەكی پیسبونی ژینگە بون.
راشگەیەنراوە بەگوێرەی داتا سەرەكییەكانی بەردەستیان یەك هەزارو 260 مۆلیدە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستا كوژێنراونەتەوە ئەم رێژەیەش یەكسانە بە 17%ی مۆلیدەی گەڕەكەكانی سەرانسەری هەرێمی كوردستان.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتوە، كوژاندنەوەی مۆلیدەكان یەكسانە بە كەمكردنەوەی 240 هەزار تۆن لەگازی ژەهراویی دوانەئۆكسیدەی كاربۆن لە ساڵێكداو یەكسانە بەلابردنی تاوەكو 250 هەزار ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكان.