حەداد: سەقامگیریی عیراق پەیوەستە بە پەیوەندی نێوان ئەمریكاو ئێرانەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
جێگری پێشوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژە بەوە دەكات، لە دوای روخانی رژێمی بەعس لە عیراق هیچ حكومەتێك بەبێ رەزامەندی هەرێم پێكنەهاتوە.
لە چاوپێكەوتنێكدا بەشیر حەداد جێگری پێشوی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، لە دوای ساڵی 2033ـەوە هیچ حكومەتێك لە عیراق بەبێ رەزامەندی هەرێم پێكنەهاتوە، بەڵام كێشەكە لەوەدایە كە پێش پێكهێنانی حكومەت هەمو بەڵێنێك بە هەرێم دەدرێت و لەسەر كاغەز دەینوسنەوە، بەڵام لە دوای پێكهێنانی كابینەكە كاتێك دەستی خۆیان بینی ئیتر پاشگەز دەبنەوە و هەمو ئەو رێككەوتنانە هەڵدەوەشێتەوە، ڕەنگە كوردیش بۆخۆی یەكێك لە هۆكارەكان بێت لەوەی تائێستا یەكڕیز نەبوە تائێستا نێوماڵی خۆی رێكنەخستوەتەوە.
لەبەشێكی تردا بەشیر حەداد لە چاوپێكەوتنەكەیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ وتویەتی: سەقامگیریی عیراق پەیوەستە بە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران، هەرچەندە گروپە چەكدارەكان بەشێكن لەو ناسەقامگیرییە، بەڵام هیچ حكومەتێك لە عیراق توانای هەڵوەشانەوەیانی نیە چونكە وەلائیان بۆ ئێران هەیەو لەوێوە پاڵپشتی دەكرێن، بۆیە مانەوە یان هەڵوەشانەوەی ئەم گروپانە بەندە بە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێرانەوە، بەندە بەمانەوەی هەژمونی ئێران لەعیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group