لە ئێران سیخوڕێكی ئیسرائیل لەسێدارەدرا

13 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسی هەواڵی میزان كە میدیای دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانە ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، كەسێك كە بەهۆی هاوكاریی هەواڵگری و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدرا.
 ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە، كەسێك بەناوی ئیسماعیل فكری كە بە تاوانی هاوكاریی هەواڵگری و سیخوڕی بۆ دەسەڵاتی ئیسرائیل تاوانبار كرابوو، دوای تەواوكردنی قۆناخە یاساییەكان و پەسندكردنی سزاكەی لە دادگای باڵای وڵات، بەیانیی ئەمڕۆ لە سێدارەدرا.
 باس لەوەشكراوە، ئەو كەسە لە كانوونی یەكەمی 2023ـوە لەگەڵ دەزگای سیخوڕی ئیسرائیل لە پەیوەندیدا بوو و نزیكەی ساڵێك دواتر دەستگیركرا.
 وەك ئاژانسەكە دەڵێت، ئیسماعیل فكری لە ماوەی كاركردنی لەگەڵ مۆساد هەوڵی داوە زانیارییە هەستیارەكانی وڵات بخاتە بەردەستی ئیسرائیل و لە بەرامبەردا پارە وەربگرێت. 
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group