نەوا-
ئــێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پاش هەڵپەساردنی پەیوەندییەكانیان بەهۆی جەنگەوە، گەیشتنە لێكتێگەیشتن و چوارچێوەیەكی نوێ بۆ پەیوەندییەكانیان.
ئاژانسی فرانس24ی فەرەنسی بڵاویكردەوە، ئـێران رازیبووە لەگەڵ دەستەی چاودێریی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ وزەی ئــەتۆم، بگاتە لێكتێگەیشتن و هەماهەنگییەكی نوێ، هاتنەكایەی ئەم لێكتێگەیشنە نوێیە پاش ئەوەدێت، بەهۆی جەنگی ئـ.ـێران و ئیسـ.ـرائیل، كاروباری ئاژانسەكە لە ئـ.ـێران هەڵپەسێردرا و، چاودێران و سەرپەرشتیارانی ئاژانسەكە نێردرانەوە وڵاتەكانیان.
باسی لەوەشكرد، رێككەوتنەكە لە قاهیرەی پایتەختی میسر ئەنجامدراوە و عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـێران و رافائیل گرۆسی سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، واژوویان لەسەر رێككەوتنەكە كردووە.
هەروەها، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئـێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لێتێگەیشتنەكان لەنێوان ئـێران و ئاژانسەكەدا، دەرگا بە رووی چوارچێوەیەكی نوێی كرداریی دەكاتەوە بۆ درێژەدان بە هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەردوولا، ئەم لێكتێگەیشنەش بە رێزگرتن لە سەروەریی ئـێران و چارەسەركردنی كێشە ئەمنییەكان، دێتەدی.
رافائیل گرۆسی، سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش رایگەیاند، ئـێران هەنگاوە راستەكەی گرتووەتەبەر و دەرگایەكی نوێی بە رووی خۆیدا كردووەتەوە.