باڵیۆزانی نوێ لەبەردەم سەرۆك كۆماری عیراقدا سوێندی یاساییان خوارد

6 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لەمەراسیمێكدا كە لەكۆشكی بەغدا بەڕێوەچو، لەبەردەم لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق باڵیۆزانی نوێ سوێندی یاساییان خوارد. 
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بڵاویكردوەتەوە، لەو مەراسیمەدا سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە باڵیۆزانی نوێ كردو جەختیكردەوە كە ئەم نوێنەرایەتییە بەرپرسیارێتییەكی قورسەو متمانەیەكی گەورەیە لەهەڵگرتنی پەیامی بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی عیراق لە كۆڕو كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكاندا. 
وتیشی: لیستی باڵیۆزەكان دوای وردبینیكردنی سەدان ناو هەڵبژێردراون بۆیە بەو هیوایەن كە هەوڵەكانیان هاوتا بێت لەگەڵ پێگەی عیراق و رۆڵی سەرەكی لە ناوچەكەدا.
سەرۆك كۆماری عیراق لەبەشێكی قسەكانیدا وتوشیەتی، عیراق لە دۆخێكی ئاسایش و سەقامگیرییدایە پێویستی گەیاندنی وێنەی عیراق بۆ كۆڕبەندەكانی نێودەوڵەتی گرنگن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group