نەوا-
یسرائیل كاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی كردەوە كە شاری غەزە وێران دەكەن ئەگەر حەماس مەرجەكانی تەلئەبیب بۆ ئاگربەست قبوڵ نەكات.
كاتز لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: ئەو ئۆپراسیۆنەی ئێوارەی رۆژی سێشەممە بەناوی لوتكەی ئاگر ئەنجامیاندا واتای لەناوبردنی سەركردەكانی بزوتنەوەی حەمماس بو لە قەتەر، بۆیە سیاسەتی ئاسایشی ئیسرائیل رونە دەستی وڵاتەكەیان درێژەو لەهەمو شوێنێك دەتوانێت هێرش بكاتە سەر دوژمنەكانی.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل راشیگەیاندوە: هەمو ئەوانەی لەكۆمەڵكوژییەكەی 7ی تشرینی یەكەمی 2023 تێوەگلاون دەدرێنە دادگاو ئەگەر حەمماسیش مەرجەكانی تەلئەبیب بۆ ئاگربەست قبوڵ نەكات، ئەوا شاری غەزە وێران دەكەن.