وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان وردەكاری رزگاركردنی لێكۆڵەرە ئیسرائیلیەكەی ڕاگەیاند

12 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەڵێت، دوای هەوڵێكی زۆر توانیویانە هاووڵاتییەكی رووسی بەناوی ئیلیزابێز تسووركۆڤ رزگاربكەن كە لە ئاداری 2023 لە بەغدا رفێندرا.
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند،دوای هەوڵی زۆر و ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و هەواڵگریی تایبەت، هەروەها بە هاوئاهەنگیی فراوان لەگەڵ لایەنە ناوخۆییەكان، رۆژی سێشەممە، 9ـی ئەیلوول، هێزە ئەمنییەكان توانییان شوێنی دەستبەسەركردنی هاووڵاتییە رووسیەكە بدۆزنەوە دواتر هاووڵاتییەكە رادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كرا و ئەوانیش رادەستی خوشكەكەی دەكەنەوە كە هەڵگری وڵاتینامەی ئەمریكایە.
 ئاماژەی بەوەشدا، دەزگا ئەمنییەكان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانەی لەو تاوانەدا تێوەگلاون تاوەكو رادەستی دادگەیان بكەن. 
 سەباح نوعمان باسی لەوەشكرد، هێزە چەكدارەكانی عێراق و سەرجەم دەزگا ئەمنییەكان لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا و پاراستنی دەوڵەت و دامەزراوەكانی درێخی ناكەن، لێپرسینەوەش لەوانە دەكەن كە هەوڵ دەدەن زیان بە ئاسایش و سەقامگیری بگەیێنن.
 لای خۆشیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ دەڵێت: خۆشحاڵم ئاماژە بەوە بكەم كە ئیلیزابێز تسووكۆڤ، قوتابی زانكۆی پرینستن، لە لایەن كەتائیبی حیزبوڵڵاوە ئازادكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group