نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: هیچ مەترسییەك لەسەر موچەی خانەنشینانی عیراق نیە.
مەزەر كەرەوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە: موچەی خانەنشینانی عیراق گەرەنتی كراوەو موچەكانیان لەداهاتودا بەبێ هیچ گرفتێك خەرج دەكرێت..
باسی لەوەشكردوە، هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی خانەنشینان تەنها كێشەی هونەری بوە لەنێوان وەزارەتی دارایی عیراق و وەزارەتەكانی دیكەداو بەزوترین كات ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت و دواكەوتن لە دابەشكردنی موچەی خانەنشینان نامێنێت.
جێی ئاماژەیە، لەچەند رۆژی رابردودا بەهۆی نەبونی پارەی نەختینەی پێویستەوە لای وەزارەتی دارایی عیراق دابەشكردنی موچەی خانەنشینان چەند رۆژێك دواكەوت و دەنگۆی ئەوە هەبو لەمانگەكانی داهاتوشدا بەهۆی نەبونی پارەی كاش لەلای وەزارەتی دارایی عیراق هەمان كێشە دوبارە ببێتەوە.