نەوا-
شاكر لەیبی بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی غازی باشور سەر بە وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، رێژەیەكی بەرچاو بەرهەمهێنانی غاز لە عیراق زیادیكردوەو گەیشتوەتە ملیارێك و 750 ملیۆن پێ سێجا لەڕۆژێكدا، لەو بڕەش ملیارێك و 600 پێ سێجا بۆ وێستگەكانی كارەباو دامەزراوە پیشەسازییەكان بەكاردەهێنرێت.
لەیبی وتوشیەتی، پڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی غاز لەئاڵۆزترین پڕۆژەكانی پیشەسازی نەوتن و پێویستی بە ماوەی درێژخایەن هەیە بۆ تەواوكردن، هەوڵە بەردەوامەكان لەساڵی 2013ـەوە بوەتە هۆی زیادبونی بەرچاوی بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە وڵاتدا.