چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای ساڵی نوێدا فڕۆكەخانەی ناسریە بكرێتەوە

50 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كاپتن ئیهاب سەعد بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان و خزمەتگوزارییەكانی گەشتی ئاسمانی رایگەیاند، كارەكانی پڕۆژەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە بۆ تەواوبون گەیشتوەتە 68%.
سەعد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، رێژەی تەواوبونی كارەكان بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات لەگەڵ هاتنی باری نوێی بەشێك لە ئامێرەكان، هەروەها تیمێكی تایبەتمەند گەشت دەكەن بۆ چین بۆ ئەنجامدانی پشكنینی كارگەكان بۆ ئامێرەكان، ئەمەش لەكاتێكدایە كاركردن رۆژانە بەبێ پچڕان بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سەرجەم كێشەكانی ئێستا كە كاریگەرییان لەسەر كارەكانیان هەیە چارەسەر كراون و خەریكی ئامادەكردنی زیادەیەكی نوێی گرێبەستن بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی هەمیشەیی چارەسەری ئەو ئاستەنگانەی كە ماونەتەوە بكەن، پێشبینیشی كرد كە فڕۆكەخانەكە لە سەرەتای ساڵی داهاتودا رادەست بكرێت بەمەرجێك خێرایی ئێستای كاركردن بەبێ ئاستەنگ بەردەوام بێت.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group