نەوا-
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لە پێویستی كردنەوەی هەمو دەروازەكان بۆ ناو كەرتی غەززە كرد .
ئیڤێت كوپەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویەتی، هەفتەی رابردو كۆگاكانیان لە ئوردن بینیوە كە یارمەتییەكان كەڵەكە بون و چاوەڕێی ئەوە بون رێگەیان پێبدرێت بچنە ناو كەرتی غەززە لە كاتێكدا دانیشتوانەكەی لە برسێتیدان.
ئەوەشی راگەیاندوە، جەخت لە پێویستی كردنەوەی هەموو دەروازەكان بۆ ناو كەرتی غەززە و هەڵگرتنی سنورداركردنەكان دەكەینەوە بۆ ئەوەی رێگە بدرێت دەستبەجێ یارمەتییەكان بچێتە ناو كەرتی غەززە.