فایەق زێدان: پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق نزیكەی 4 مانگ دەخایەنێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق پێشبینی دەكات پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی لەدوای هەڵبژاردنەوە نزیكەی چوار مانگ بخایەنێت.
بەگوێرەی روونكردنەوەیەكی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دوای پەسندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە، سەرۆك كۆمار لە 15 رۆژدا داوا لە پەرلەمانی نوێ دەكات كۆببێتەوە و ئەویش لە یەكەم دانیشتنیدا سەرۆك و دوو جێگرەكەی هەڵدەبژێرێت.
 باسی لەوەشكردوە، دواتر پەرلەمان لە 30 رۆژدا سەرۆككۆمارێكی نوێ هەڵدەبژێرێت، پاشان سەرۆككۆماری نوێ لە 15 رۆژدا بەربژێری گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی حكومەت رادەسپێرێت و بەربژێری راسپێردراو 30 رۆژی لەبەردەست دەبێت بۆئەوەی متمانەی پەرلەمان بۆ كابینەكەی بەدەستبهێنێت.
 فایەق زێدان لە روونكردنەوەكەیدا ئاماژە بەوەشدەكات، بە رەچاوكردنی ئەم ماوە دەستوورییانە، كۆی ماوەی پێویست بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، نزیكەی 4 مانگ دەبێت لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەوە، بەڵام دەكرێت كارەكان زووتر لە وادەی دیاریكراو تەواو بكرێن و چاوەڕێی كۆتایی ماوەكان نەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group