ئەپلیكەیشنی پسووڵەی خۆراك كاراكرایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نوێكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك لە ئەمڕۆوە 10ی تشرینی دووەمی 2025 لە كاتژمێر 10ی بەیانییەوە دەستپێدەكات و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
دووپاتیشیكردووەتەوە، ئەم هەنگاوە وەك هەلێكە بۆ ئەو خێزانانەی كە خۆیان تۆمار نەكردووە یان داتاكانی نوێنەكردووەتەوە لە پڕۆگرامی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك، بەمەبەستی دڵنیابوون لە دروستی زانیارییەكان و بەشداری هەموو كەسانی شایستە لەناو سیستمی ئەلیكترۆنیدا.
لای خۆشیەوە، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، بڕیارە لە ئەمڕۆ دووشەممەوە تا 20-11-2025 ئەپڵیكەیشنەكە كارا بكرێتەوە تەنیا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە ماوەی ڕابردوو نەیانتوانیوە خۆیان تۆمار بكەن، ئەمە درێژكراوەی قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە دەبێت.
باسی لەوەشكرد، دوای تەواوبوونی ئەو قۆنا‌غە دەستدەكرێت بە قۆناغی دووەم و هاووڵاتییان دەتوانن بەشێكی دیكەی زانیارییەكان لە پسوولەی ئەلیكترۆنی خۆراك تۆمار بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group