غەللای: دوای 24 كاتژمێر ئەنجامی دەنگدانی تایبەت رادەگەیەنین

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، دوای 24 كاتژمێر لەكۆتاییهاتنی دەنگدان ئەنجامەكانی دەنگدانی تایبەت رادەگەیەنرێت، ئامێری دەنگدان بەشێوەیەكی ئەلكترۆنی لە كاتژمێر 6ـی ئێوارە لەكار دەوەستێت.
وتەبێژی كۆمسیۆن ئاماژەشیكردوە، ژمارەی دەنگدەرانی وەزارەتی بەرگری زیاتر لە 298 هەزار كەسن، هێزەكانی حەشدی شەعبیش ژمارەیان دەگاتە 128 هەزار كەس و دژە تیرۆریش زیاترن لە 18 هەزار كەسن
بڕیارە سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە 11/11 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولێكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سەرتاسەری عیراق دەستپێبكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group