سبەی هەڵبژاردنی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەدەچێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لە كاتژمێر 7:00 ی بەیانی دەرگای بنكەكانی دەنگدان بەرووی دەنگدەراندا دەكرێنەوە و تا كاتژمێر 6:00 ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی زیاتر لە 20 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، كە بەسەر زیاتر لە هەشت هەزار وێستگەدا دابەشبوون.
ئەمە لە كاتێكدایە، بۆ پرۆسەی دەنگدانی ئەمساڵ دەنگدەر تەنها بە كارتی دەنگدانی بایۆمەتریی دەتوانێت بەشداریی لە پرۆسەی دەنگداندا بكات، ئەگەر لە رێگەی ئامێری پەنجەمۆری ئەلیكترۆنییەوە نەتوانرا پەنجەمۆری بناسرێتەوە، ئامێری ناسینەوەی روخسار بەكاردەهێنرێت كە لەسەرجەم وێستگەكانی دەنگدان بەردەست دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group