بزوتنەوەی گۆڕان: بڕیارەكانی عەلی زەیدی پێشهاتێكی مەترسیدارە

15 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەبارەت بە خستنەژێر دەسەڵاتی فیدڕاڵیی سەرجەم دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان و قۆرخكردنی دەسەڵاتی مۆڵەتپێدانی هەناردەكردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان لە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵدا، پێشهاتێكی مەترسیدارەو درێژكراوەی ئەو هەنگاوانەیە كە دەسەڵاتی ناوەند بەهێز دەكەن و بنەماكانی فیدڕاڵیزم لاواز دەكەن.
بزوتنەوەی گۆڕان  راشیگەیاندوە، لەكاتێكدا بەهەمو شێوەیەك پشتیوانی لە بنبڕكردنی دیاردەی قاچاخچێتی، چەسپاندنی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەكەن، لە هەمانكاتدا جەخت دەكەنەوە كە چارەسەركردنی ئەم كێشانە نابێت ببێتە پاساو بۆ پێشێلكردنی دەستور، كاڵكردنەوەی دەسەڵاتە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان و بچوككردنەوەی پێگەی كورد لە هاوكێشەی نوێی عیراقدا.
بزوتنەوەی گۆڕان داواشی لە حكومەتی فیدڕاڵ كردوە بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ حكومەتی هەرێم پێداچونەوە بەم بڕیارانەدا بكات و دەستور بكاتە بنەما بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group