دڵشاد شەهاب: هاوئاهەنگییەك هەیە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەیوەندیی باش لەنێوان هەرێم و عیراقدا هەیە، لە ماوەی رابردودا چەندین كۆبونەوەو سەردان هەبون و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ دامەزراوەكانی حكومەتی فیدراڵی هەیە.
وتیشی: عیراق بە قۆناخێكی زۆر هەستیارو پڕ كێشەو ئاڵۆزیدا دەڕوات و توانای ئەوەی نییە كە كێشەی دیكەی لەناوخۆدا هەبێت، چونكە كۆمەڵێك پرسی گەورە ئێستا بەرۆكی عیراقی گرتوە، لەوانەش پرسی ئابورییە كە لە ئەنجامی ئەم شەڕەوە دروستبوەو بەهۆیەوە هەناردەی نەوت راوەستاوە، ئەوەش پێویستی بە هاوئاهەنگی هەیەو هەرێمی كوردستان ئامادەیی پیشانداوەو ئێستا هاوئاهەنگییەكی زۆر باش هەیە.

وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم باسی لەوەشكردوە، هەمومان هاوڕاین بۆ كۆنترۆڵكردنی چەك، ئەوەش ئاڵنگارییەكی زۆر گەورەیە بەرۆكی دەسەڵاتدارانی عیراقی گرتوەو ئەركێكی قورسە لەبەردەم  عەلی زەیدی سەرۆكوەزیراندا، لەوەشدا هەرێمی كوردستان هەمو پشتیوانییەكی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە پیشانداوە.





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group