نەوا-
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەوەتەی شەڕ دەستیپێكردوە هەرێمی كوردستان بە ئامانج گیراوە، لەكاتێكدا بەشێك نەبوە لەو شەڕەو هەمیشە داوای سەقامگیری و ئارامیی كردوە، بۆیە دەبێت كێشەكان بە دیالۆگ چارەسەر بكرێن.
وتیشی، هەزار درۆن و موشەك ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان كراوە ئەمەش زیانی زۆری هەبوە هەم لە رووی شەهیدبون و برینداربونی هاووڵاتیانەوە هەم لە روی بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە.
سەفین دزەیی باسی لەوەشكرد، ئەو هێرشانەی بەم دواییانە كران لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، كونسوڵگەرییەكان و نێردە دیپلۆماسییەكانەوە بە توندی سەركۆنە كراو هیوادارن روداوی وەها دوبارە نەبێتەوە.