نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی كاتێدراڵی مار یوسفی كلدانی لە عەینكاوە كردو لەلایەن پاتریارك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عیراق و جیهان و ژمارەیەك لە پیاوانی ئایینی مەسیحییەوە پێشوازیی لێكرا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، نێچیرڤان بارزانی وێڕای دوپاتكردنەوەی هەموو پشتگیرییەك بۆیان جەختی كردوەتەوە كە هاووڵاتیانی مەسیحی پێكهاتەیەكی رەسەن و گرنگی گەلی كوردستان و عیراقن و رۆڵی دیاریان لە مێژو و ئێستاو داهاتوی وڵاتدا هەیە، هەروەها دوپاتیكردوەتەوەو كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بە لانكەی ئارامی پێكەوەژیانی ئاشتیانە، لێبوردەیی و یەكترقبوڵكردن بۆ تەواوی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكانی دەمێنێتەوە.
لایخۆشیەوە پاتریارك ستایشی رۆڵی مرۆیی و مێژویی هەرێمی كوردستانی كردوە لە پێشوازیكردن و داڵدەدانی مەسیحییەكان و پێكهاتەكانی دیكە لەكاتی هێرشەكانی داعشدا، هەروەها كەشی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاندوە.