نەوا-
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاویكردەوە، هۆشیاركردنەوە لە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی بەساڵاچوان ساڵانە لە 15ی حوزەیران لە سەرانسەری جیهان یاد دەكرێتەوە، ئەم رۆژە لەساڵی 2011ـەوە لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە بە فەرمی ناسێنرا بە ئامانجی راكێشانی سەرنجی كۆمەڵگە بۆ سەر ئەو پێشێلكاری و نادادییانەی كە روبەڕوی نەوەی پێشەنگ و بەساڵاچوان دەبێتەوە.
راشیگەیاندوە، ئامانجیشیانەن، هۆشیاری زیاد ببێت لە ناساندنی جۆرەكانی توندوتیژی دژی بەساڵاچوان لەڕوی (جەستەیی، دەروونی، دارایی) یان پشتگوێخستنیان، هەروەها جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی كە بەساڵاچوان مافی ژیانێكی ئارام، سەربەرزانەو بێ توندوتیژییان هەیە لەگەڵ ئەوەی خێزانەكان و دامەزراوەكان هانبدرێن بۆ دابینكردنی چاودێرییەكی تەندروست و دەرونی شایستە بۆیان.
ئاماژەشیكردوە، چاودێری بەردەوامی بەساڵاچوان و دڵنیابونەوە لە دۆخی تەندروستی و داراییان بۆئەوەی نەبنە قوربانی چەوساندنەوە، ئەوان تەنها پێویستیان بە چاودێری پزیشكی نییە، بەڵكو تینوی سۆز، رێزو هەستكردن بە گرنگی خۆیانن لەناو خێزان و كۆمەڵگەدا، شكۆی ئەوان رەنگدانەوەی بەها مرۆییەكانە.