حكومەتی عیراق %13ی بەرهەمی گەنمی پارێزگای دهۆك وەردەگرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نازم محەمەد بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵە لە دهۆك رایگەیاندوە: سەرەڕای ئەوەی بەرهەمی ئەمساڵی پارێزگاكەیان بە 700 هەزار تۆن دەخەمڵێنرێت، بەڵام پشكی وەرگرتن تەنها 13%ی ئەو بڕەیە، ئەمەش وایكردوە چارەنوسی زۆرینەی بەرهەمەكە نادیار بێت.
نازم محەمەد ئاماژەی بەكێشەیەكی دیكەش كردوەو رایگەیاندوە: بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی عیراق هەیە كەڕێگریی دەكات لە گواستنەوەی گەنم لە پارێزگایەكەوە بۆ پارێزگایەكی دیكە، ئەمەش كێشەیەكی گەورە بۆ جوتیاران دروستدەكات و كاریگەری خراپی لەسەر ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان دەبێت.
پێشتر وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان پلانی وەرگرتنی گەنمی بۆ ئەمساڵ راگەیاندبو كە بڕی 400 هەزار تۆن گەنم لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group