نێچیرڤان بارزانی و دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە كۆبونەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی لە سوریا (ئەنەكەسە) كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا دۆخی گشتی ناوچەكە، دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سوریا، بارودۆخی كوردو ناوچە كوردییەكان لەو وڵاتە لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی ئەم دوایییەی ئەنجومەنی گەل لە سوریا تاوتوێكراون.
هەر لە كۆبونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەشداریی كورد لە پرۆسەی سیاسی و دامەزراوە سیاسی، یاسادانان و كارگێڕییەكانی سوریادا كردوەتەوە وەك بنەمایەكی سەرەكی بۆ مسۆگەركردنی مافە رەواكانیان و نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر رۆڵ و ئامادەیی كاریگەری (ئەنەكەسە) و گرنگی یەكهەڵوێستیی كورد لە سوریاو بەردەوامیی گفتوگۆ و لێكگەیشتنی نێوان سەرجەم لایەنە كوردییەكان كردوەتەوە,

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group