نەوا-
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ هەناوبینی و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس رایگەیاند، پێویستە كەرتی تەندروستی بەردەوام لەگەڵ پێشكەوتنەكان بڕوات، هەم لەڕوی تیۆری و هەم لەروی ئامێرو تەكنەلۆژیای پزیشكییەوە، بۆئەوەی پزیشكان لە نوێترین شێوازەكانی چارەسەر دانەبڕێن.
وەزیری تەندروستی وتیشی: شاری هەولێر و هەرێمی كوردستان ئێستا تەنها شوێنێك نین بۆ چارەسەركردنی نەخۆش، بەڵكو بونەتە ناوەندێكی گرنگی زانستی و فێربون، ئاستی زانستی و لێهاتویی پزیشكانی هەرێم لە ئاستێكی بەرزدایەو هیچیان لە پزیشكانی وڵاتانی دیكە كەمتر نییە، ئەمەش وایكردوە ئاڵوگۆڕی شارەزایی لەگەڵ وڵاتانی دیكەو شارەكانی عیراق بەردەوام بێت.