نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویكردەوە، بەهۆی روداوێكی سەختی هاتوچۆوە لەسەر رێگای گوندی قورەگۆ لە سنوری راپەڕین 7 هاوڵاتی بونەتە قوربانیی.
بڵاویشیكردوەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە لە جۆری تۆیۆتا كامری بوەو روداوەكە بەهۆی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی شۆفێرەكەوە بوە، لە ئەنجامیشدا 7 كەس بونەتە قوربانیی كە چواریان گیانیان لەدەستداوەو ئەوانەی دیكەش بریندار بون.
باسی لەوەشكردوە، لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لە روداوەكە دەستپێكردوەو هۆكارەكەشی تیژڕەوی بوە.