مونا قەهوەچی: پەرلەمان موڵكی هیچ حزبێك نییە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

مونا قەهوەچی جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمان لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، پەرلەمانی كوردستان ئێستا ئیفلیجەو كارانەبونی ئەم دامەزراوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی دامەزراوەكانی دیكەش شەرعیەتیان لەدەست بدەن، پەرلەمان موڵكی هیچ حزبێك نییە بەڵكو موڵكی تەواوی كوردستانە بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە.
مونا قەهوەچی بۆ كەناڵی كوردستان 24 ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆبونەوەكانی پارتی و یەكێتی تا ئاستێكی باش رۆیشتبون، بەڵام دروستبونی هاوپەیمانییەكی لەپڕ پڕۆسەكەی پەكخست، چونكە هاوپەیمانی دەبێت بەر لە هەڵبژاردن پێكبهێنرێت نەك دوای هەڵبژاردن و چونكە دەنگدەر بەپێی بەرنامەی حزبێك دەنگی داوە، وەك پێكهاتەی توركمان ئەوە بە بەربەستی سیاسی دەبینن ئێستا لەبری بەرژەوەندی گشتی بەرژەوەندی حزبی هاتوەتە كایەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group