سەلاحەدین بەهائەدین: ناكۆكیەكان زیانی گەورە بە پرۆسەی سیاسی و قەوارەی هەرێم دەگەیەنن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان پێشوازیكردوە لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاندێكی یاوەری.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، گفتوگۆیان كردوە دەربارەی بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێم و ناوچەكەو جەخت لەچارەسەری كێشە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە، بەپێویستیش زانراوە كاری جدی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت و دەرچەیەك بۆ دەربازبون لەدۆخی چەقبەستوی هەرێمی كوردستان بدۆزرێتەوە لەچوارچێوەی ئەو دەستپێشخەریەی كە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشكەشی هەریەكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كردوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، سەلاحەدین بەهائەدین جەختیكردوەتەوە كە بارودۆخی ناوچەكە بەشێوازێكە كە بەردەوامبونی ناكۆكیەكان زیانی گەورە بە پرۆسەی سیاسی و قەوارەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە لەپێناو خەڵك و خاكی كوردستان ناكۆكیەكان وەلا بنرێن و كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ بەزوترین كات چارەسەر بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group