وەزارەتی دارایی: لە حەوت ساڵدا بەغداد تەنها 42%ی پشكی هەرێمی ناردوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ئامارێكی بڵاوكردوەتەوەو رایگەیاندوە، حكومەتی فیدراڵ لە حەوت ساڵی رابردودا تەنها 42%ی پشكی هەرێمی لە بودجە ناردوە.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە كە بەپێی داتاكان كە لە پەرتوكی كارو چالاكی و چاكسازییەكانی وەزارەتی دارایی لەساڵی ( 2019 تا 2025 ) بە خشتەو زانیاری ورد بڵاوكراونەتەوە، لە حەوت ساڵی رابردودا لەكۆی زیاتر لە 79 ترلیۆن دینار كە پشكی هەرێم بوە دوای دەركردنی خەرجیەكانی سیادی و حاكیمە، حكومەتی فیدراڵ تەنها 33 ترلیۆن دیناری بۆ موچەی فەرمانبەران ناردوەو زیاتر لە 48 ترلیۆن دیناری لە پشكی هەرێم بڕیوە.
 وەزارەتی دارایی ئاماژەیكردوە، حكومەتی بەغدا لەو ماوەیەدا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ خەرجیەكانی بەكارخستن و وەبەرهێنان نەناردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group