كەمال كەركوكی: هەركەسێك بیەوێت قەوارەی هەرێم تێكبدات خەیاڵی خاوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەمال كەركوكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندوە: ئەوانەی هەوڵی نەمانی هەرێمی كوردستان دەدەن مەحاڵە بێتەدی و هەركەسێك بیەوێت قەوارەی هەرێم تێكبدات خەیاڵی خاوە.
كەمال كەركوكی وتوشیەتی: پێویستە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر قسەكانی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڵوێستی هەبێت، پەرلەمانی كوردستانیش بەرهەمی بیروبۆچونی خەڵكە بۆئەوەی لایەنەكان لەوێدا دەنگیان یەكبخەن.
جێی ئاماژەیە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رێككەوتنی حزبەكەی لەگەڵ یەكێتی وتی: رێككەوتنەكەیان واژۆ دەكەن و ئەگەر بارودۆخی هەرێمی كوردستانیش بەمشێوەیە بێت و حكومڕانیەكی باش نەكرێت ئەوا هەرێمی كوردستان نامێنێت، ئەم لێدوانەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كاردانەوەی لێكەوتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group