نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە بەردەوامی جێبەجێكردنی پڕۆژەی رووناكی لە هەرێمی كوردستان، لە سنوری پارێزگای هەولێر دوو قەزای دیكە كارەبایان دەبێتە 24 كاتژمێری، ئەوانیش هەردوو قەزای شەقڵاوەو مەخمورن.
پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، جێبەجێكردنی پڕۆژەی روناكی لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە، تیمەكان بەبەردەوامی كار دەكەن، ئێستا لە هەردوو قەزای شەقڵاوەو مەخمور كار دەكەن و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتو لەو دوو قەزایەش كارەبا ببێتە 24 كاتژمێریی، بەمەش هەولێر بەتەواوی كارەبای دەبێتە 24 كاتژمێری و پڕۆژەی روناكی لە هەمو هەولێر تەواو دەبێت.