عەبدولڕەحمان مستەفا: پێویستە پەرلەمان بكرێتە شوێنی یەكلاكردنەوەی پرسەكان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەبدولڕەحمان مستەفا پارێزگاری پێشوتری كەركوك دەڵێت، خەڵكی دەنگیان بە پەرلەمانداوە بۆ ئەوەی كارابێت، لەبەرئەوەی پەرلەمانی كوردستان دامەزراوەیەكی دەستوری و یاساییە پێویستە لەكاردا بێت بۆئەوەی ئەركی خۆی جێبەجێ بكات.
پارێزگاری پێشوتری كەركوك بەماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، كارانەكردنەوەی پەرلەمان لێكەوتەی نەرێنی هەیە لەسەر پرۆسەی سیاسیی و دەستوریی هەرێمی كوردستان، دەستوریش ماوەیەكی دیاریكردوە بۆئەوەی پەرلەمان دەست بە كارەكانی بكات، دەستبەكار نەبونی زیانەكانی هەژمار ناكرێن ئەوەندە زۆرن، پێویستە پەرلەمان بكرێتە شوێنی یەكلاكردنەوەی پرسەكان و هەرلایەنەو بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن مافی خۆی پێبدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group