نەوا-
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندوە، یەكێتی لە دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن ناترسێت، بۆ ئەگەرێكی لەو شێوەیەش تەواو ئامادەن، چونكە رەوشی ناوخۆیی و جەماوەریی ئێستای یەكێتی باشترو بەهێزترە بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردو.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتوشیەتی: یەكێتی لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینەو هاوسەنگیی هێز هەنگاوی ناوە بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان شیكردنەوەی جیاوازو تایبەت بەخۆی بۆ چەمكی هاوبەشیی دەكات و هەر شتێك لە بەرژەوەندییان بێت ئەوە بە هاوبەشیی و هاوسەنگی دەزانێت.