دوو رۆژ دوای تاقیكردنەوەكان ئەنجامی پۆلی 12 ئامادەیی رادەگەیەنرێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند،  تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی باش بەڕێوەدەچن و داوا لە مامۆستایانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەكات واز لە بابەتی سۆشیال میدیا بێنن بۆئەوەی كاریگەری لەسەر قوتابی دروستنەكات، چونكە وەزارەتی پەروەردە رێكاری خۆی گرتوەتەبەر بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵیان، لەتاقیكردنەوەی بایۆلۆجی گرفتێك هەبوە لیژنە پێشنیاریكردوە قەرەبویان بكاتەوە، تاقیكردنەوەكانی دیكەش ئاسایی بون. 
وەزیری پەروەردە وتوشیەتی: 19 هەزار مامۆستاو فەرمانبەر لە بەڕێوەبردنی ئەزمونەكان بەشدارن، زیاتر لە 117 هەزار قوتابی بەشدارییان لە تاقیكردنەوەدا كردوە پڕۆسەكە باش بەڕێوەدەچێت، رۆژێك یان دوو رۆژ دوای تاقیكردنەوەكان ئەنجامەكان رادەگەیەنن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group