مەسعود پزبشكیان: دانایی هەرێمی كوردستان پیلانەكانی سنورەكانی رۆژئاوامانی پووچەڵ كردەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران، مەسعود پزبشكیان، سەرۆك كۆماری لە دیدارەكەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێزانینی خۆی بۆ هاوسۆزی و هەڵوێستی بەرپرسیارانەی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پێشهاتەكانی ئەم دواییە دەربڕیوە و رایگەیاندووە، دەستدرێژكاران هەوڵیاندا ئێران دابەش بكەن، بەڵام گەلی ئێران یەكگرتووتر و هاودەنگتر بووە، دانایی هەرێمی كوردستان پیلانەكانی سنورەكانی رۆژئاوامانی پووچەڵ كردووەتەوە.
هەروەها، پزیشكیان سوپاسی هەڵوێستی بەرپرسانەی هەرێمی كوردستانی كردووە لە رێگریگردن لە قۆستنەوەی خاكی هەرێم دژی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرایكردوە، هەندێك بزوتنەوەی بەكرێگیراو و جوداخواز هەوڵیاندا رێگە خۆشبكەن بۆ جێبەجێكردنی كردەی دوژمنكارانە دژی ئێران لە چوارچێوەی پلانی تێكدانی سەقامگیری، بەڵام هەڵوێستی بەرپرسانەی هەرێمی كوردستان ئەو پیلانانەی هەڵوەشاندەوە.