لەبارەی نرخی بەنزینەوە بەغدا دوو بژاردەی خستوەتە بەردەم هەرێمی كوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا

جوانرۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە، لیژنەكەی پەرلەمانی عیراق بە واژۆی سەرۆكی پەرلەمان و بە بەشداری وەزیری نەوتی عیراق پێكهێنراوە كە ئامانجیان وردبینییە لەشێوازی پاڵاوتن و دابەشكردنی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی رۆژانە دەدرێتە هەرێمی كوردستان.
 ئاماژەی بەوەشكردوە، لەو بڕە نەوتە رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنرێت بەڵام تەنها ملیۆنێك و 900 هەزار لیتری بە نرخی 750 دینار دەدرێتە هاوڵاتیان كە ئەمەش بڕێكی زۆر كەمەو چارەنوسی بەشە زۆرەكەی دیكەی نادیارە.
ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان بە سایتی فەرمی گۆڕانی وتوە،  بەغدا دوو بژاردەی خستوەتە بەردەم هەرێمی كوردستان یان دەبێت نرخی بەنزین هاوتا بكرێت لەگەڵ ناوەڕاست و خواروی عیراق كە 450 دینارە، یان ئەو بڕە نەوتە بگەڕێنرێتەوە بۆ عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group