لە فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانوبەرە تەنها كار بە كارتی نیشتمانی دەكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بۆ رێگریكردن لە كێشەو دیاردەی ساختەكاری لەكاتی راییكردنی مامەڵەكانی تۆماركردن لە فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانوبەرە، بڕیاردرا لەمەودوا جگە لەكارتی نیشتمانی كار بەهیچ بەڵگەنامەیەكی دیكە نەكرێت.
دەستەی راوێژكاری هەمیشەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆماركردنی خانوەبەرە بڵاویكردوەتەوە، پاڵپشت بە یاسای كارتی نیشتیمانی و راسپاردەی دەستەی راوێژكاری هەمیشەیی دوای  60 رۆژ لە رێكەوتی 1/7/2026 كە رێككەوتی گشتاندنەكەیە، راییكردنی مامەڵەكانی تۆماركردن لە فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانوبەر تەنها بە كارتی نیشتمانی دەبێت.
بەگوێرەی راسپاردەی دەستە راوێژكارییەكە هۆكاری ئەو بڕیارە ئەوەیە كارتی نیشتمانی بەڵگەنامەیەكی بەهێزی فەرمییە لەسەرانسەری عیراق كاری پێدەكرێت و لە هەمو ئامێرەكانی دامودەزگاكانیشدا دەخوێنرێتەوە، هەروەها كارتەكە خاوەنی ژمارەیەكی بێهاوتایە ئەمەش بۆ پاراستنی موڵك و ماڵی هاوڵاتیان و بەرزكردنەوەی متمانەیانە بە فەرمانگەكانی خانوبەرە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group