نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نیكۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لەعیراق و شاندێكی یاوەری كۆبوەوە.
لە راگەیەنراوێكدا هاتوە كە لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەرۆك كۆمارو حكومەت و گەلی ئیتالیا بۆ پێبەخشینی مەدالیای رێزلێنان دوپاتكردوەتەوەو ئەم هەنگاوەی وەك نیشانەی دۆستایەتی راستگۆیانەو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی لەنێوان هەردوولا نرخاندوە.
ئاماژەشیكراوە، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیتالیا كردوەتەوە هەروەها دەربارەی چۆنیەتی فراوانكردنی هاوكاریی هاوبەش لە بوارە جیاكاندا بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.
هەر لە كۆبونەوەكەدا دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، سەردانی هەفتەی رابردوی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران و دیدارو كۆبونەوەكانی لە تاران، هەروەها لەگەڵ پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكەو چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەی نێوان بوە.